به‌ ناوى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا ملیاران دۆلار له‌ عێراق به‌ ناوى خواردنى گرتووخانه‌كان بردراوه‌ و ده‌شڵێ، “بۆ خواردنى هه‌ر گیراوێك حه‌وت دۆلار ته‌رخان كراوه‌، كه‌چى ته‌نیا سێ دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت”.

مسته‌فا جه‌بار په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌ دۆسیه‌ى خواردنى گرتووخانه‌كانى عێراق ده‌كات و پێیوایه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ترسناكترین دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ عێراق داده‌نرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، “75 هه‌زار تا 100 هه‌زار گیراو له‌ عێراق هه‌ن و خه‌رجى سێ ژمى خۆراكى هه‌ر یه‌كه‌یان 10 هه‌زار و 900 دیناره‌(حه‌وت دۆلار)، ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ى گرێبه‌ستێك كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى میقات ئه‌نجام دراوه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌یش  سه‌ربه‌ ده‌سته‌ى حه‌ج و عومره‌ى عێراقه‌. ئه‌و پاره‌یه‌یش له‌ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك ده‌درێت”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌رجى هه‌ر گیراوێك ناگاته‌ پێنج هه‌زار دینار (3.3 دۆلار) به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ كردوویه‌تى، 14 ملیار دینار قازانجى مانگێك ده‌بێت و له‌ ساڵێكیش قازانجه‌كه‌ ده‌كاته‌ 170 ملیار دینار.  له‌ ماوه‌ى حه‌وت ساڵیشدا ده‌گاته‌ تریلیۆنێك و 180 ملیار دینار واته‌ (هه‌شت ملیار دینارى ئه‌مریكى)

 پێشتر خالید شوانى وه‌زیرى دادى عێراق راگه‌یاند، له‌ دۆسیه‌ى خواردنى گرتووخانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین