هەولێر بەپێى دەستوور داواى بەشە بودجەى هەرێم لە بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکە حکوومەتى هەرێمى کوردستان ماوەى دوو ڕۆژە بۆ دیاریکردنى پشکى هەرێم لە پڕۆژەیاساى بودجەى (2023)ـى عێراق لە بەغدایە. شاندەکە داواى لە بەغدا کردووە بەپێى دەستوور پشکى کورد لەو بودجەیە دیارى بکرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/کانوونى یەکەم/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراێکدا دەڵێت، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی حکومەتی فیدراڵی كۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "شاندی هەرێمی کوردستان دید و بۆچوونی حکومەتی هەرێمیان لەبارەی پرەنسیپە گشتییەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی ساڵی (2023) خستەڕوو، هەروەها بە پێویستیانزانی دەستوور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق، ببێتە بنەمایەک بۆ رێکەوتن لەسەر ئەو بابەتە."

هەرە ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووه‌وە  و تێیدا "گفتۆگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 کراوه‌ و جەخت لەسەر بەردەوامی کاری لیژنەی هونەری نێوان هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە کراوه‌ته‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین