ململانێیه‌كى توند له‌نێو هێزه‌ سوننه‌كانى عێراق ده‌رده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات ململانێیه‌كى توند له‌نێوان لایه‌نه‌ سوننه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ و پێشبینى ده‌كات یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانى دوورخستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى بێت له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، ململانێیه‌كى توندى سوننه‌ ده‌ركه‌وت و كه‌ ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانى دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى بێت له‌ پۆسته‌كه‌ى.

له‌ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جه‌مال كه‌ربوولى سه‌رۆكى حزبى "حه‌ل" و حه‌یده‌ر مولا كه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكى سوننه‌یه‌ به‌ جیا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر حه‌لبووسى و به‌ زمانێكى "دوور له‌ سیاسه‌ت" قسه‌یان به‌ حه‌لبووسى گوتوه‌، بێئه‌وه‌ى ناوى بهێنن، هه‌ڕه‌شه‌ى دوورخستنه‌وه‌یان له‌ پۆسته‌كه‌ى كردووه‌.

د. یه‌حیا كوبه‌یسى چاودێرى سیاسى و كه‌سایه‌تى دیارى سوننه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ قسه‌ى كردووه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌، خاڵى سه‌ره‌كى ناكۆكییه‌كه‌ پارێزگاى ئه‌نباره‌ چونكه‌ حه‌لبووسى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر شاره‌كه‌ سه‌پاندووه‌ و بۆیه‌ لایه‌نه‌كانى تر ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ شاره‌كه‌ هه‌بێت.

جگه‌له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌نجومه‌نى هۆزه‌كانى سه‌لاحه‌دینیش له‌گه‌ڵ حه‌لبووسى كه‌وتوونه‌ته‌ ململانێ و به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركه‌وتووه‌، پاڵپشتى خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نى شاره‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك ده‌بێت بۆ حه‌لبووسى كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌خنه‌ى توندى له‌ به‌رپرسانى سه‌لاحه‌دین گرتووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سوننه‌كان ماوه‌یه‌كه‌ باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌حیا كوبه‌یسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بڕیار ته‌نیا بڕیارى سوننه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت شیعه‌كانیش بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى بده‌ن، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كۆك نیین. دوێنێ سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین