هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى ده‌درێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 فارس ئه‌لفارس سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى عه‌زمى سوننه كه موسه‌نا سامه‌ڕایى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له دوورخستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى ده‌كات و ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نییه هاوپه‌یمانییه‌كه ئه‌م هه‌وڵه بدات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى عه‌زم ده‌ڵێ، "به ته‌نیا نیین و ئێستا هه‌ڵسوكه‌وتى حه‌لبووسى جێى قبووڵكردن نییه". فارس ئه‌لفارس واده‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌وڵه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ڵێ، "دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى 2023 ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوننه بڕواى وایه له سه‌روبه‌ندى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى له په‌رله‌مان، هیچ لایه‌نێك نایه‌وێ كێشه‌ى سیاسى دروست بێت، بۆیه هه‌وڵه‌كانى له دژى حه‌لبووسى بۆ دواى بودجه دواده‌خرێن.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم بوو، دواتر له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوپه‌یمانى عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر یه‌كیانگرت و هاوپه‌یمانى سیاده‌ى سوننه‌یان پێكهێنا. حه‌لبووسى دووه‌م خوله سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment