په‌رله‌مانتارێكى پارتى: گۆڕانكارییه‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ له مووسڵ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
نوچه‌نێت
ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق جێگرى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى مووسڵ و یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى له یه‌ك پێكهاته داناوه، بۆیه ئه‌وان ئه‌م گۆڕانكارییه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 ماجد شنگالى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه و ده‌ڵێ، "عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به فشارى په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌كان پۆستى جێگرى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌ینه‌وا و پۆستى یایده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به یه‌ك پێكهاته داوه و ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگى پێكهاته‌یى له شاره‌كه تێكده‌دات.
شنگالى ده‌شڵێ، "ئێمه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى دوایى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زیرى ناوخۆ له فه‌رمانده‌یى پۆلیسى پارێزگاى مووسڵ ئه‌نجامى داون، له سه‌ریه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكات".
له ماوه‌ى رابردوو عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق خزمه‌تى هه‌زاران ئه‌فسه‌رى له شوێنه‌كانى خۆیان گواسته‌وه و گۆڕانكاریى له پۆسته‌كان كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment