پرۆسه‌ى سیاسى عێراق له‌به‌رده‌م شكستێكى گه‌وره‌دایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌دا پێشبینى ده‌كات له‌ سێ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ، پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تووشى شكست بێت و چه‌ند لایه‌نێكى ترى سیاسى له‌ سوننه‌ و كورد بایكۆتى پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان بكێشنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا پێشبینى كردووه‌ له‌ چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ 2023 پرۆسه‌ى سیاسى تووشى شكست بێت و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ندان لایه‌نى تر بكێشێنه‌وه‌.

وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك رۆژنامه‌كه‌، ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ و كه‌ گوتویه‌تى، "ساڵى 2023 عێراق له‌ دووڕیانێك ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكارى له‌ نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق رووبدات".

حه‌لبووسى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى سیاسى نێته‌دى ئه‌وا هیچ ئامانجێك بۆ مانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى نییه‌". حه‌لبووسى دووپاتیشى كه‌ هه‌ندێك لایه‌نى كوردى و شیعه‌یش ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ده‌ن. حه‌لبووسى باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وان هه‌ڵه‌ى ره‌وتى سه‌در دووباره‌ ناكه‌نه‌وه‌ و نوێنه‌ره‌كانیان له‌ په‌رله‌مان ناكێشنه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌گرتووه‌، قسه‌ى سه‌رۆك په‌رله‌مان گومانى ئه‌وه‌ى دروست كردووه‌ رێككه‌وتنێكى پێشینه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌در هه‌بێت، به‌وه‌ى شه‌ش مانگ له‌ پرۆسه‌كه‌ به‌شدار بن و دواتر بكشێنه‌وه‌. 

مانگى حوزه‌یرانى رابردوو ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، له‌ په‌رله‌مان كشانه‌وه‌ و دواتریش موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وته‌كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین