په‌رله‌مانتارێكى پارتى: له ماوه‌ى شه‌ش مانگ یاساى نه‌وت و گاز داده‌نێین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10 كانوونى یه‌كه‌م 2022 شه‌ریف سلێمان لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق داوه و ده‌ڵێ، "پڕۆژه یاساى نه‌وت و گاز له خوله‌كانى رابردوویش هه‌یووه، به یاسایه‌كى زۆر گرنگ و بنه‌ڕه‌تى داده‌نرێت له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به دۆسیه‌ى نه‌وت و گازى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵ هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتارى پارتى ده‌ڵێ، "رژدی و كۆده‌نگییه‌كى سیاسى له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى نه‌وت و گاز هه‌یه و ده‌بێت له شه‌ش مانگى داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت". له هه‌مان لێدوان باس له‌وه‌یش ده‌كات كه تا ئێستا گفتوگۆى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له بودجه به‌رده‌وامه و به‌ڵام تا ئێستا رێكنه‌كه‌وتوون.
حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڵێنى داوه، كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا كێشه نه‌وتییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له رێگاى دانانى یاساى نه‌وت و گاز و ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment