مەسرور بارزانی: پاڵپشتیکردنی هەنگاریا لە ئاوارەکانى هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا لە عەنکاو قوتابخانەى مێلتۆیان لە عەنکاوە کردەوە. مسرور بارزانى لە رێورەسمەکەدا ڕایگەیاند، هەنگاریا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی هەمیشە هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە بەتایبەتی لە جەنگی دژ بە داعش.

ئەمڕۆ شەممە (دەى/کانوونى یەکەم/2022) لە رێورەسمێکدا مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا، قوتابخانەى مێلتۆیان لە عەنکاوە کردەوە.

مەسرور بارزانى، لە رێورەسمەکدا وتارێکى پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، عەنکاوە چەقێکی هەرێمی بوو لە شەڕی دژی داعش لە (2014) دا،  لەو کاتەشەوە بووەتە شوێنێک کە هیوا و پێکەوەژیان تێیدا گەشاوەتەوە، هەنگاریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە وەڵامی داوای مرۆیی کاتە تاریکەکانی دایەوە، بۆیە زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ سەرۆک نۆڤاک لێرە لەگەڵمانە، هەوڵەکانی هەنگاریا بۆ پاڵپشتیکردنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنین.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان گوتیشى، زانست و پەروەردە بزوێنەر و بناغەی پێشکەوتنی وڵاتەکەمانن بۆ هەنگاونان بۆ ئاییندەیەکی باشتر، گرنگیدان بە پەروەردە باشترین وەبەرهێنانە لە گەنجەکانماندا ئەنجامی بدەین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین