سەرۆکى هەنگاریا ئامانجى سەردانییەکەى بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە دووەم ڕۆژى سەردانییەکەى سەرۆکى هەنگاریا ڕاگەیاند، سەردانەکەم بۆ هەرێمى کوردستان تەنها بۆ بەسەرکردنەوەى سەربازەکانمان نەبووە، خەڵکى کوردستان بە تەنیا نین.

ئەمڕۆ شەممە (دەى/کانوونى یەکەم/2022) کاتالین نۆڤاک، سەرۆکى هەنگاریا و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە عەنکاوە قوتابخانەى مێلتۆنیان کردەوە، بە بەهاى چوار میلۆن نیو دۆلار لەسەر ئەرکى حکومەتى هەنگاریا دروستکراوە.

لە رێوڕەسمى کردەوەى قوتابخانەى مێلتۆن کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا گوتى، هەرێمی کوردستان تەنیا نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان.

کاتالین نۆڤاک ئاماژەى بەوەشکرد، ئاڵای هەنگاریا هاوشێوەی ئاڵاى کوردستانە،  ئاڵاى هەنگاریاش رەنگى سوور، سپی و سەوزى تێدایە، بەڵام بەداخەوە خۆری تێدا نییە، ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئێستا ئێمە خۆرمان لە هەنگاریا نییە، بەڵام دەشتوانن ئاڵای هەنگاریا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە بەشێکی زۆری شارەکان ببینن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین