سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆده‌بنه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌ینێ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆده‌بنه‌وه‌ و تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌م 2022 له‌ هه‌ولێر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا كرد، دوا به‌ دواى پێشوازییه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێ، "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاریا كرد كه‌ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه"‌.

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌، "دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و ئەو پڕۆژە مرۆییانه‌ى کە بە سەرپەرشتیی بەرنامەی هاریکاریی هەنگاری لە عێراق و هەرێـمی کوردستان جێبەجێ کراون، بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆببنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا، هاریكاریى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ بكه‌ن".

نۆڤاك كه‌ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى كاریگه‌رى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌وروپا داده‌نرێت، له‌ ساڵى 1977 له‌ دایكبووه‌ و له‌ ئایارى رابردوو وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك له‌ مێژووى هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین