ئه‌مریكا ستایشى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كات: 36 ساڵه‌ دژى گه‌نده‌ڵییه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پاڵپشتى خۆى بۆ حكومه‌تى سوودانى دووپات ده‌كاته‌وه‌ و ستایشى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى له‌ كابینه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "36 ساڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایى دژى گه‌نده‌ڵى ده‌جه‌نگێ".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌م 2022 له‌ رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پاڵپشتى ئه‌مریكا بۆ سه‌رخستنى حكومه‌تى سوودانى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دووپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ ستایشى وه‌زیرى دارایى له‌ حكومه‌تى سوودانى ته‌یف سامى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "دڵخۆش ده‌بین رۆشنایى بخه‌ینه‌ سه‌ر كۆششه‌كانى ته‌یف سامى كه‌ خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تى ئازا وه‌رگرتووه‌".

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه‌ ته‌یف سامى 36 ساڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌ دژى گه‌نده‌ڵى ده‌جه‌نگێ و فه‌رمانده‌ى دژه‌ گه‌نده‌ڵییه‌ و نازناوى ئافره‌تى پۆڵاینى له‌ عێراق وه‌رگرتووه‌.

ته‌یف سامى له‌ گه‌ڵ 11 ئافره‌تى تر له‌ ئادارى رابردوو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا خه‌ڵات كران، به‌و پێیه‌ى ئه‌و ژنانه‌ ده‌ستیان له‌ گۆڕین و باشتركردنى ژیانى ئه‌وانیتر هه‌بووه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین