ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نۆى كانوونى یه‌كه‌م به‌ رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داده‌نرێت، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ تویتێكى كردووه‌ و ده‌ڵێ، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ پێشینه‌ى كاره‌كانى ئێمه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیمان له‌ پێشینه‌ى كاره‌كانى حكومه‌ت داناوه‌ و پێمانوایه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى په‌كخستنى ده‌وڵه‌ت له‌ ئه‌ركه‌كانى بوونى گه‌نده‌ڵییه‌".

له‌ ساڵى 2003 نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژى نۆى كانوونى یه‌كه‌مى هه‌ر ساڵێكى وه‌ك رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دیارى كرد و له‌ ساڵى 2005 خرایه‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌. به‌گوێره‌ى راپۆرتى ساڵانه‌ى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى عێراق له‌ پێشینه‌ى وڵاتانى گه‌نده‌ڵه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین