ئەنجوومەنى وەزیران کێشەى ناوچە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا، سێ بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى/کانوونى یەکەم/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەن، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، "تایبەت دەبێت به‌ خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ."

سەبارەت بە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکە، "‌تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه‌ بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ كراوه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین