عه‌بدى: دەمەوێ بچمه‌ دیمه‌شق، هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ئه‌سه‌دیش عاقڵانه‌ بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماده‌یى خۆى نیشان ده‌دات، بۆ سه‌ردانیكردنى دیمه‌شق، ده‌شڵێ، "كاتێك ئه‌سه‌د دیدارى ئه‌ردۆغانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵوێستێكى عاقڵانه‌ بوو".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م/2022 مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دیمانه‌یه‌كى درێژى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى دۆزی كورد له‌ رۆژئاواى كوردستان و ته‌نگژه‌ى سووریا ده‌كات.

عه‌بدى له‌ دیمانه‌كه‌دا باس له‌ به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌ى كراوه‌، پێویستمان به‌ هیچ رێككه‌وتنێكى تر نییه‌، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى سنووره‌كان" عه‌بدى  ئاماژه‌ به‌ چه‌ندان كه‌سی تر ده‌كات كه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك مه‌سه‌له‌ى خوێندن و مه‌سه‌له‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات.

مه‌زڵوم عه‌بدى به‌ شێوه‌یه‌كى روون باس له‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "زیاتر له‌ 100 هه‌زار چه‌كدارمان هه‌یه‌ و 10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى ئه‌وان تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌وان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى ده‌ستوورى و یاسایى هه‌یه‌، هه‌سه‌ده‌ ده‌بێت رۆڵ و تایبه‌تمه‌ندێكى له‌ناو سوپا هه‌بێت".

مه‌زڵوم عه‌بدى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ شاند ره‌وانه‌ى دیمه‌شق ده‌كه‌ین، منیش ده‌مه‌وێ بچمه‌ دیمه‌شق به‌ڵام كاتێك بارودۆخه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر ده‌ڕه‌خسێ، ده‌مه‌وێ سه‌ردانم بۆ دیمه‌شق هاوكاربێت له‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى ئاشتایانه‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش پێویستى به‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ردانى تر هه‌یه‌". 

فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات باس له‌ دانوستاندنى نێوان توركیا و سووریا ده‌كات و به‌ گرنگى ده‌زانێ كه‌ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا، دیدارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه‌، یان ئه‌وه‌ته‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بكات، یانیش له‌سه‌ر حیسابى دۆزى كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكبكه‌وێت، تا له‌ هه‌ڵبژاردن لێى سوودمه‌ند بێت، دواین هه‌ڵوێستى سه‌رۆك ئه‌سه‌د هه‌ڵوێستێكى عاقڵانه‌ بوو كاتێك ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى توركیا دیدارى ئه‌ردۆغان بكات".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین