مقەدەم بژار مستەفا: لەئیدارەى سەربەخۆى سۆران کەمترین حاڵەتى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان تۆمارکراوە
تایبەت بە نوچەنێت:
مقەدەم بژار مستەفا، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تووندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران لەگەڵ دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕى نوچەنێت، ئامارى ساڵانەى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان دەخاتەڕوو. ئاماژە بەوەدەکات، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، سکاڵاى ئافرەتان و حاڵەکانى تووندوتیژى کەمتر بوونەتەوە.
مقەدەم بژار مستەفا دەڵێت، "نزیکەى (100) کێشەى خێزانیمان چارەسەر کردووە، بەر لەوەى سکاڵاى یاسایی تۆمار بکەن."
دەقی دیمانەی نوچەنێت لەگەڵ مقەدەم بژار مستەفا سلێمان، بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران:
نوچەنێت: بەگشتی رەوشی ژیان کردنی ئافرەتان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆى سۆران و دەورووبەری چۆن دەبینن؟
مقەدەم بژار مستەفا: دەتوانم بڵێم رەوشى ژیانی ئافرەتان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا رادەیەک لە ئاستێکی باش دایە، بێگومان دەبێ ئەوە بڵێین کە ئێستا دەبینین بەشێکی زۆر لە ئافرەتان لە ناوەندەکانی یاسادانان و بریاردان بوونیان هەیە، جگە لەوەش لە سنووری هەر چوار قەزاکە، ئافرەتان لە دامودەزگا میری و حزبی و ناوەند و سەنتەر و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییەکی کارایان هەیە، بەشێکی تری ئافرەتانیش کە بێگومان ئەوانەن کە خانمی ماڵەوەن بە ژیان و گوزەرانی خۆیان یاخود لەگەڵ کەس و کاریان سەرقاڵی ژیان کردنن.
نوچەنێت: ئایا رۆژانە سکاڵا لەلایەن ئافرەتانەوە دێتە لاتان کە تووندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت؟
مقەدەم بژار مستەفا: بەڵێ بێگومان ئێمە رۆژانە سکاڵای ئافرەت و خێزانەکان دێتە لامان، سەردانی نووسینگەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن، لە کاتی نەبوونی دەوامی فەرمیش ئێمە ئێشکگریمان هەیە (٢٤) کاتژمێر دەوام دەکەین، ئافرەتان دەتوانن سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن، ئێمەش لای خۆمان رێکارە یاسایەکانیان بۆ ئەنجام دەدەین.
نوچەنێت: لەماوەی ئەو یازدە مانگەی رابردووی ساڵی (2022) ژمارەی ئەو سکاڵایانەى لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمارکراوە چەند بووە؟
مقەدەم بژار مستەفا: ڕاستی سکاڵا تۆمارکراوە بەوشیوەیە بووە: کوشتن 2 حاڵەت، خۆکوشتن 2 حاڵەت، سوتان 2 حاڵەت، خۆسوتان 2 حاڵەت، دەستدرێژی سێکسی 8 حاڵەت، سکاڵا کردن 290، کۆی گشتی 311 حاڵەت تۆمارکراوە. نزیکەی 100 حاڵەتمان ئاشت کردونەتەوە پێش ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن و نزیکەی 20 حاڵەتی تریش لە رێگای لیژنەی ئاشتەوای بەرێوەبەرایەتیمان ئاشت کراونەتەوە، ئێستا خێزانەکان بە پێی بەدواداچوونی ئێمە لە ژیانێکی بەختەوەر و بێ کێشە دان، ئەوە جێگەی دڵخۆشیە ئەو ساڵ لە سەر ئاستی هەرێم کەمترین کەیس لە سنووری قەزای چۆمان تۆمارکرابوون، کە ژمارەیان 15 کەیس بوو، بۆیە ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان و گەشەپێدان و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ئافرەتان و خێزان، هەڵمەتی سەرتاسەری لە قەزای چۆمانیان ڕاگەیاند، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەو ساڵ ئامارەکان روویان لە کەم بونەوە کردووە، ئەوە جێگەی دڵخۆشیە.
نوچەنێت: ئەرکی سەنتەری راوێژکاری چییە؟
مقەدەم بژار مستەفا: سەنتەری راوێژکاری خێزانی لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە چەند هۆبەیەک پێکهاتووە، هەر هۆبەیەک هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی و کۆمەڵایەتی بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ئارەزوو مەندانە دێن، سەردانمان دەکەن و پەنا نابەنە بەر تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، هۆبەی لیژنەی ئاشتەواییمان هەیە کە پێکهاتووە لە چەند کەسێک، هەڵدەستن بە سەیرکردنی ئەو کەیسانەی کە بە پێی ماددە (5)ی یاسای تووندوتیژی خێزانی ژمارە (8)ی ساڵی 2011 کە لەلایەن دادگا بۆمان ڕەوانە دەکرێن و هەوڵدەدەن بە ئاشتکردنەوەی ئەو خێزان و کەسانەی کە لە لایەن دادگا ڕەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی دەکرێن و لە دوایش دا هۆبەی کارگێری هەڵدەستێت بە رێکخستنی نووسراوەکان.
نوچەنێت: ئایا هێڵی گەرم بە ژمارە(119) لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارایە؟
مقەدەم بژار مستەفا: بەڵێ ئەو هێڵە هەموو کاتێک بۆ هەموو جۆرە تووندوتیژییەک بۆ ئافرەتان و خێزانەکان کە دابین کراوە کارایە، دواتر لە رێگەی پەیوەندی کردن بە نووسینگەکەمان راستەوخۆ ئەوان بە کارەکان هەڵدەستن و دەگەنە شوێنی مەبەست.
نوچەنێت: زۆرترین سکاڵا کە دێتە لاتان یانیش ئەو ئافرەتانەی تووندوتیژیان بەرامبەر دەکرێ هۆکارەکەی چییە، جۆری سکاڵاکەی لەسەر چییە؟
مقەدەم بژار: زۆرترین سکاڵا کە تۆمار دەکرێت، خراپ بەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی هۆشیاری لە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا، دەتوانین بڵێین ئەو سکاڵایە وەک حاڵەتێکی بەرچاو دەبینرێت، بۆ ئەمەش کێشەی کۆمەڵایەتی لێ دروست دەبێت.
نوچەنێت: ئەی سەبارەت بە کوشتنی ژنان، ئەمساڵ چەند ژن کوژراوە لەو سنوورە؟ ئایا توانراوە بکوژەکان دەستگیر بکرێن؟
مقەدەم بژار: ئەمساڵ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەنها دوو ئافرەت کوژراون، توانراوە لە نزیکترین کاتدا بکوژەکان دەستگیر بکرێن.
نوچەنێت: وەکو بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان هۆکاری ئەو هەموو کوشتنەی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بۆچی دەگەرێتەوە؟
مقەدەم بژار: دەتوانین بڵێین بۆ ناهۆشیاری بەشێک لە تاکی کۆمەڵگە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەگەرێتەوە، بەداخەوە یەکێک لەهەرە قێزەوەنترین کوشتن، کوشتنی ئافرەتە لەسەر شەرەف، هەروەها نەبوونی متمانە لە نێوان هاوسەران کە دەبێتە سەرهەڵدانی کێشە بۆ هەردوو لایەن، زۆرجاریش بەداخەوە بە کوشتنی ئافرەتەکە کۆتایی هاتووە.
نوچەنێت: ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چۆنە لە بەرامبەر هۆشیارکردنەوەی تاکەکان لەسەر تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان؟
مقەدەم بژار: دەتوانم بڵێم ڕۆڵی ئەو رێکخراوانە باشن و بە باشی کارو چالاکییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، هەر چەندە سنوورەکە بەرفراوانە، رێژەیەکی کەم رێکخراوی تایبەتمەند لەو دەڤەرە هەن، ئەوەی زۆر باش هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە کردووە، ئەنجوومەنی یەکێتی ئافرەتانی سۆرانە، کە رۆڵێکی باشیان هەبووە بۆ هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان، بێگومان با رۆڵی رێکخراوی تایبەتمەندیش بە نادیدە نەگرین، ئەوانیش هاوکارمانن لە ڕاپەراندنی کێشە و گرفتەکانی ئافرەت و خێزانەکان.
نوچەنێت: وەکو بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان پلان و بەرنامەتان چییە بۆ هەڵمەتی (١٦) رۆژەی بەرەنگار بوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان؟
مقەدەم بژار: ئێمە تەنها لە ماوەی ئەو (16) ڕۆژە چالاکیمان نییە، بەڵکو بەدرێژایی ساڵ لە رێگەی ئەفسەر و کارمەندان بەردەوام خول و وۆرک شۆپ و چالاکی هۆشیاری ئەنجام دەدەین، بەردەوامیش لە خزمەتی قوربانیان داین، شەو و رۆژمان خستۆتە سەر یەک بۆ خزمەتی ئافرەتان و خێزانەکان، لە ماوەی ئەو (١٦) رۆژەش زنجیرەیەک چالاکیمان هەیە، کە خۆی لە سیمینارو وۆرک شۆپ و پێشانگا، مەراسیمی راگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان دەبینێتەوە، کە لە ناوەندی ئەکادیمی و پەروەردەیی و تەندروستی دادوەری لە رێگەی کەسانی پسپۆر ئەنجام دەدرێن، هەروەها لە ماوەی ئەو هەڵمەتە لە کاتی ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکە رێزمان لە (16) دامەزراوە و دادوەر و کەسایەتی گرت، کە هاوکار و هەماهەنگمان بوونە بۆ کەمکردنەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانەکان، ناکرێ ئەوەش لە یاد بکەم، بە درێژای ئەم ساڵ و ساڵانی رابردووش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەماهەنگی باشمان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان هەبووە، ئەوانیش ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان هەبووە.
ئامانجی سەرەکی ئێمە پاراستنی شیرازەی خێزان و هەڵنەوەشاندنەوەی خێزانەکانە، هەوڵدەدەین ئەوەندەی یاسا ڕێگە بدات بە رێگەیەکی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەین، ئێمە بەردەوام لە رێگای سیمینار و وۆرک شۆپ و دابەش کردنی نامیلکە و زانیارییە، هەوڵدەدەین خێزان و تاکەکان هۆشیار بکەینەوە لە بەکارنەهێنانی تووندوتیژی و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ئاشتکردنەوەی تاک و خێزان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment