به‌شى دووه‌مى كردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كانى حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامى بڵاوكرایه‌وه‌ کولتوور

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مامۆستا حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامى نووسه‌رى كورد له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شى دووه‌مى كتێبى "كردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كان" له‌ چاپ ده‌رچووه‌ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 / تشرینى دووه‌م/ 2022  مامۆستا حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامى له‌ لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك به‌رگى كتێبێكى نوێى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شى دووه‌مى "كردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كان"ه‌، بابه‌تى سه‌ره‌كى ئه‌و كتێبه‌ تێڕامانه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت، حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامى له‌سه‌ر به‌رگى كتێبه‌كه‌ى نووسیوه‌،  "پار ساڵى 2021 به‌شى یه‌كه‌مى كردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كان ده‌رچوو، ئه‌مه‌یش به‌شى دووه‌مه‌، به‌ هه‌مان ڕێچكه‌دا ڕه‌وت ده‌كات، ده‌یه‌وێ په‌رده‌ له‌سه‌ر شته‌ شاردراوه‌كان هه‌ڵ بداته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌رى كورد بزانێ ئه‌و شتانه‌ چى بوون گه‌لى كوردى له‌ ڕه‌وتى مێژوویى خۆى ترازاندو سه‌رى لێ شێواند".

حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامى پێشتر زیاتر له‌ 27 كتێبى له‌ چه‌ندان بوارى رۆشنبیرى كوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین