سەرۆکی حکومەتى هەرێم و باڵیۆزی کۆریاى باشوور لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى کۆریاى باشوور لە عێراق سوپاسى وڵاتەکەى دەکات، کە بەشدارى کارایان هەبووە لە گەشەپێدانى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا تاووتوێ کرا، دەشڵێت، "باڵیۆزی کۆماری کۆریا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کورتەیەکیشی دەربارەی کارو پڕۆژەکانیان لە هەرێم خستەڕوو."

سەرۆکى حکومەت، لە بەرامبەر بەشداریکردنى کۆریاى باشوور لە "لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێم و پشتیوانیکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی کۆیکای کۆری لە چەندین بواری جۆراوجۆردا" سوپاسى ئەو وڵاتەى کرد.

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا باسى لەوەکرد، لە "بەدیجیتەڵکردن و بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان" كۆریا ڕۆڵى هەبووە، کە دەبێتە هۆی سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی و کەمکردنەوەی بیرۆکراتی و پەرەپێدانی ڕوونی و شەفافیەت کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین