هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا و رووسیا بۆ هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا گۆڕاوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/ تشرینى دووه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له‌وانه گوتوویانه ئه‌گه‌ر توركیا ئۆپراسیۆنێكى نوێ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا "گڕ له سنووره‌كانى توركیا به‌رده‌ده‌ن" .
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، جیف فلیك باڵیۆزى ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ خولوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا كۆبووه‌ته‌وه و پێشنیارى ئه‌وه‌ى پێداوه، كه ئه‌مریكا هێزه كوردییه‌كان به 30 كیلۆمه‌تر له سنوورى توركیا دووربخاته‌وه، له به‌رانبه‌ردا توركیا نابێت هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه.
به‌سام سه‌قه‌ڕ ئه‌ندامى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموكرات "مه‌سه‌ده" له لێدوانێكى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بانگهێشت كراون و هه‌ڵوێستى نوێى ئه‌مریكایان پێراگه‌یێندراوه. به‌سام پێیوایه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا به‌رهه‌مدارن و تا ئێستا ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا نییه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى پێشوو، پێشبینى ده‌كرێت رووسیا ره‌زامه‌ندى له سه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سنووردارى توركیا بدات له رۆژئاواى كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment