گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوودانى ده‌ستپێده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م شاندى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوودانى بكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/ تشرینى دووه‌م/ 2022 شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێكهابتوو له‌ وه‌زیرى دارایى، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت، وه‌زیرى پلاندانان، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون و گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردسنان.

جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و شانده‌ بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى ماده‌ى 140 و دۆسیه‌ى نه‌وت و گاز و شایسته‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شانده‌ له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین