لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ سامانى سەرۆکی ده‌زگاى دژه‌تیرۆر ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق داواى كردووه‌، تاڵب شغاتى مشارى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌كه‌ ئاماده‌ بێت، به‌ هۆى ئه‌و سامانه‌ زۆره‌ى له‌ بانكه‌كانى عێراق هه‌یه‌تى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/تشرینى دووه‌م/2022 به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق به‌ نووسراوى فه‌رمى داواى ئاماده‌بوونى له‌ تاڵب شغاتى مشارى له‌ ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق كردووه‌، كه‌ ناوبراو پێشتر سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ بووه‌.

هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ تاڵب مشارى شه‌ش ملیۆن  و 498 هه‌زار و 920 دۆلارى له‌ بانك هه‌یه‌. بۆیه‌ ده‌بێت به‌گوێره‌ى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و یاساى ده‌سكه‌وتنى ناڕه‌واى ساڵى 2011 ئاماده‌ بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بكرێت. عێراق له‌ ریزى یه‌كه‌مى وڵاتانى جیهانه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى و سامانێكى زۆرى له‌ رێى به‌رپرسانه‌وه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین