سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محەمەد سوودانى جەخت لە یەکڕێزى لایەنەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق، "گه‌شبینیی خۆی به ‌تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه‌ و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له‌ بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به‌ پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانى عێراق."

هاوکات محەمەد سوودانى، دووپاتی كرده‌وه‌ كه، "‌حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ‌ده‌ستووری عێراقه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ‌شێوه‌یه‌ك كه ‌مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات."

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوە، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد بۆ متمانه‌ ‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینیی خۆی به ‌تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له‌ گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه‌ زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تیایدا زاڵ بێت."

هەروەها گفتوگۆ لە بارەى پرسى ئه‌منی له ‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق کرا و "داكۆكى له‌ هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه‌ به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته‌ پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین