ئەردۆغان بۆ پۆتین: جەنگى ئۆکراینا دۆخى جیهان زیاتر ناسەقامگیر دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ڵه‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامدا، له‌ په‌يوه‌نديه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه‌، "درێژكردنه‌وه‌ى جەنگ مه‌ترسييه‌كان زياتر ده‌كات، ده‌بێت هەوڵە ديپلۆماسییەکان زيندوو بكرێته‌وه‌".

ڕۆژى هه‌ينى (18/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى)ـى تورکى بڵاويكرده‌وه‌، به‌پێى راگه‌يێندراوى  سه‌رۆكايه‌یتى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامداوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو سەرۆک وڵات "په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا و كاره‌كانى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌، هەروەها پێشهاته سیاسى و سەربازییەکانى ئه‌م دواييانه‌يانە‌" تاوتوێ کردەوە.

هەر سەبارەت بە ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ئه‌ردۆغان سەبارەت جەنگى نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە پۆتینى ڕاگەیاندووە، "پێويسته هەوڵە‌ ديپلۆماسییەکان زيندوو بكرێته‌وه‌ و درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م جەنگەى نێوان رووسیا و ئۆكراينا دەبێتە هۆى زیاتر بوونى مه‌ترسييه‌كان و دۆخى جیهان خراپ تر دەکات."

ئه‌ردوغان، بۆ پێشكه‌شكردنى داواكاريه‌كه‌ى رووسيا، سەبارەت دامه‌زراندنى ناوه‌ندێکى گازى سروشتى له‌ توركيا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕيوه‌، ئه‌مه‌شى خستۆتەڕوو “لەپێناو به‌ده‌ستهێنانى ئامانجە هاوبه‌شەکانى تورکیا و رووسیا، به‌زووترين كات تيمه‌كانى ته‌كنيكى و ياسايى و بازرگانى هەڵسەنگاندنى پێویست ئەنجام دەدەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین