لە هەرێمى کوردستان هەڵمەتێکى (16)ڕۆژى بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بەژنان بەڕێوەدەچێت
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هەرێمى کوردستان، دەربارەى هەڵمەتى (16) ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان تایبەت بەنوچەنێتى ڕاگەیاند، "هەڵمەتێکە نەک لە کوردستان، بەڵکو لە هەموو جیهانی بەرێوەدەچێت، ئێمە هەموو ساڵێک وەکو حکومەتی هەرێم ئەم هەڵمەتە ئەنجام دەدەین، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانیتر، لە هۆڵ و هۆتێلێک رایناگەینن، بەڵکو لەوانەیە لە شوێنێکى تر رابگەینین، بە ئامادەبوونی ژنانەى پۆستیان لە ناو حکومەت هەیە، بە دروشمی جیهانی ئەمساڵ ئەکتیڤیست، واتە چالاکوان، کار بۆ چالاک وان دەکرێت."
پەروین حەسەن زیاتر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "چالاکییەکانى هەڵمەتەکەى (25) تشرینى دووەم حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هاوبەشى لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنی پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵکو لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، جێبەجێکار دەبن چالاکییەکان ئەنجامدەدەن، لە هەرچوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە بەرزترین شوێن چالاکییەکان ئەنجام دەدرێن."
ئامانجى هەڵمەتى (16) ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، وەک ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان ئاماژەى پێدەکات، "بۆ بیرخستنەوە ئەنجام دەدەین کەوا ڕۆژێک هەیە (دوو هەفتە)، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، هەروەها پەیامی ئاشتەوایی و یەکسان لە نێوان هەردوو رەگەز، دەگەیەنی بە کۆمەڵگا، ئێمەی ژنان لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر پێکەوە ژیانمان دەوێت، ئاشتیمان دەوێت، بەشداری کردنمان دەوێت، لە کۆمەڵگا روویەکی گەشی جوانی ژنان پێشکەش دەکەین."
هەر سەبارەت بە گرنگى هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان زیبا تەها، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان تایبەت بە نوچەنێتى گوتى، "گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەهۆی پوختەی زانیاری و ئامارەکان، ئەگەر باس لە کەموو زیادبوونی توندووتیژییەکان بەرامبەر ئەم ساڵ بە بەراوورد لەگەڵ ساڵەکانیتر بکەین، بە تەواوی ناتوانم باس لە کەمبوون یان زۆر بوونی ئامارەکە بکەم، چونکە هێشتا ماوەی دیاریکراو بۆ هەڵمەتەکە ماوە، بەڵام بە پێی هەڵومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دارایی، هەموو ئەم بابەتە توندوتیژییەکان بەرزى و نزمیان تێدەکەوێت، هەندێک جار بەرەو هەڵکشان دەچن هەندێک جار بەرەو نزمبونەوە."
هاوكات ئەم ئەندامەی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی ئافرەتانی باسى لەوەشکرد، "لە هەڵمەتەکەى (25) تشرینى دووەم، چەندین چالاکى ئەنجام دەدەین، بە کارو پلان و بەرنامەی گشت ئەنجوومەن و ناوەندەکانی ئێمە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، راگەیاندنی گشتی چالاکیەکانی ئێمە بۆ هۆشیاری ئافرەتانە، لە سەرەتای هەڵمەتەکە مەراسیمی تایبەت بەخۆمان دەبێت، کە زانیاری وداتا و ئاماری دروست و ورد رادەگەیەنین."
ئەم بەڕێوەچوونى هەڵمەتى (16) ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممه (14-11-2022) ژمارهیهك له نوێنەرانی دەزگای حکوومی و پەرلەمانی و کۆمەڵگەی مەدەنی وكونسولگەری و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ گفتوگۆ دەربارەی پرسی جێندەر و پەروەردە، له سهرۆكایهتیى ههرێمى كوردستان كۆبوونهوه، لە کۆبوونەوەکە لە لایەن د. نەزەند بەگیخانی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمى كوردستان بۆ کاروباری جێندەر بە هاوکاریی سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕیی گشتی سۆزان سەعدی ئیبراهیم و بەهرە محەممەد، راوێژکاری کاروباری جێندەر لە ئۆفیسی جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان مستەفا سەید قادر ڕێکخرابوو، بە ئامانجی گۆڕینەوەی بیروڕا و ئەزموون دەربارەی جێندەر و پەروەردە.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا "تۆڕی پشتگیریی ژنانی کوردستان چالاک بکرێتەوە كه سیفهتێکی فەرمی نییە و کەسیش سەرۆکایەتی ناکات، بەڵکو بە ڕۆتەیت و بەپێی پێویست، به شێوهیهكى وەرزی جارێک کۆدەبنەوە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموون بیروڕای پێویست."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment