په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ره‌وشى چاكسازییه‌كان هاتنه‌ ده‌نگ کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، له‌سه‌ر ره‌وشى چاكسازییه‌كان راپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه‌ و به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان داوه‌.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (17/ تشرینی دووەمی/ 2022 )  لەیلا عەبدلجەبار ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى له‌ مافى مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، بە هۆی کەموکوڕی و رەوشی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین سەردانی مەیدانیمان بۆ سه‌رجه‌م چاكسازییه‌كانى هەرێمی کوردستان کردووە، بەدواداچوونمان بۆ رەوشی ناو چاکسازییەکان کردووە، لەم بارەیەوە راپۆرتێکمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

هەروەها ئەم ئەندامەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "کێشە و کەموکوڕی لە ناو چاکسازییەکان زۆرن، رەوشی زیندانیان لە بارێکی خراپ دایە" روونیشى ده‌كاته‌وه‌ كێشه‌ى چاكسازى له‌ دوو ره‌هه‌نده‌ یه‌كه‌میان ته‌ندروستى و ئه‌ویتریان په‌یوه‌ندى به‌ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان هه‌یه‌".

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد، بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كه‌یان كه‌ ئێستا به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان دراوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ئاسایش و چاكسازییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین