له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ ئه‌مریكا هۆشدارى به‌ توركیا ده‌دات تورکیە

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ هۆشداریى ده‌داته‌ توركیا و داواش ده‌كات ده‌سه‌ڵاتى توركیا له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى ئه‌ندامێتى عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو له‌ په‌رله‌مانى توركیا په‌شیمان بێته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو 17ى ئادار وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ى له‌ توركیا گرت و داواى لێكرد واز له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى گه‌لان "هه‌ده‌په‌" بهێنێ.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاتووه، ‌"هەوڵەكانى توركیا بۆ هەڵوەشاندنەوەى هه‌ده‌په‌ دەبێتە پاشەكشەى زیاترى دیموكراسى لەو وڵاتە" لە بەشێكى ترى بەیاننامەكەدا هاتووە، "وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا داوا دەكات توركیا دەستهەڵگرێت لە لێسەندنەوەى ئەندامیەتى لە عومەر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو له‌ په‌رله‌مانى توركیا".

دواى ئەوەى لەمانگى شوباتى رابردوو بەتۆمەتى بانگەشەكردن بۆ رێكخراوێكى "تیرۆرستى" رووبەڕووى دادگا كرایەوە، پەرلەمانى توركیا ئەندامیەتى لە گه‌رگه‌رلیئۆغڵو په‌رله‌مامتارى هه‌ده‌په‌ سەندەوە.

بەو هۆیەوە دادگا ماوەى دوو ساڵ و نیو حكومى زیاندنى كردنى بەسەر دا چەسپاند بەهۆى ئەوەى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ لە تویتەر نووسیبووى" ئەو هاووڵاتیانەى پارتى كرێكارانى كوردستان لە باكوورى عێراق كوشتنى، ئەگەر حكومەتى توركیا هەوڵەكانى بۆ دەربازكردنیان بخستایە گەڕ، ئەگەرى دەربازكردنیان هەبوو"

میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن داواكارى گشتى توركیا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ و داواكارێكى گشتى داواى كردووه‌ كارى سیاسى له‌ 600 ئه‌ندامى هه‌ده‌په‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت، به‌مه‌یش به‌گوێره‌ى یاساكانى توركیا حزبه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانى بۆ پێنج ساڵ مافیان نییه‌ كارى سیاسى بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئارتى 
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین