فارس عیسا : له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق تاوتوێ هاوئاهه‌نگى پێشمه‌رگه‌ و سوپامان كرد کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سابت ئه‌لعه‌باسى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت فارس عیسا گوتى، "تاوتوێى هاوئاهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقمان كردووه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى تشرینى دووه‌مى 2022 فارس عیسا له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و سه‌ردانه‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ سابت ئه‌لعه‌باسى وه‌زیرى به‌رگى عێراق ئه‌نجامى داوه‌. فارس عیسا گوتى، "له‌و دیداره‌ جیا له‌ پیرۆزبایى به‌ بۆنه‌ى پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى باسى به‌رده‌وامبوونى هاوئاهه‌نگى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقمان كردووه‌، هه‌روه‌ها باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌منى ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانمان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ هاوئاهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق".

فارس عیسا له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتیشى داوایان له‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كردووه‌، تا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌ دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین