سوودانى به‌رپرسێكى باڵا دوور ده‌خاتەوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، سوها داود نه‌جارى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌غداى پایته‌خت بوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى دووه‌مى 2022 محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارى دا سوها داود نه‌جار له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌غدا دووربخاته‌وه‌ و له‌ شوێنى ئه‌و جێگره‌كه‌ى ده‌ست به‌كار بێت.

نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوودانى رێنمایى داوه‌ به‌وه‌ى كۆنووسینى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچییه‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى بدرێت و رێكاریى یاسایى تایبه‌تى بۆ ئه‌نجام بدرێت.

محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ 27ى مانگى رابردوو، له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى درا، به‌ڵێنى داوه‌ له‌ ماوه‌ى 90 رۆژ به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه‌. ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌غدا له‌ چه‌ند دۆسیه‌ تێوه‌گلاوه‌، كه‌ دوایین دۆسیه‌ رووخانى باڵاخانه‌یه‌كى نوێ بوو كه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كان به‌كارده‌هات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین