فارکسیۆنى گۆڕان داواى لێکۆڵینەوە لە تەندروستى کازم فاروق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا داواى لێکۆڵینەوە لە رەوشى د. کازم فاروق و ئاگادارکردنەوەى ڕاى گشتى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (29/تشرینى یەکەم/2022) فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان یاداشێتکى ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرد تێیدا داواى دروستکردنى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە دەکات بۆ ئاگاداربوون لە دۆخى تەندروستى د. کازم فاروق.

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "لە دوای  دابڕان و راگەیاندنی باری  تەندوستی پەرلەمانتاری بەڕێز (د. کازم فاروق)، بڵاوبونەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیا و لێدوانی تاکە کەسی و کاریگەری لەسەر رای گشتی و نەبوونی ڕوونی لە دۆخی تەندروستی ناوبراودا."

هاوکات ئەوەش هاتووە، "داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین بەپێی دەسەڵاتەکانی، لیژنەی تەندروستی رابسپێرێت بە دروستکردنی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی و رەوشی ژیانی. ئاگاداربوونی رای گشتی بە ڕایەکی فەرمی لە دۆخەکەی بۆ خەڵک لە لایەن دامەزراوەیەکی فەرمی کە خۆی ئەندامێک بووە تیایدا."

د. کازم فاروق، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ، ماوەى هەفتەیەکە لەژێر هەناسەى دەستکردایە، هاوکات هەفتەى ڕابردوو، وتەبێژى نەوەى نوێ، داواى لە بنەماڵەى د. کازم کرد ئەگەر پارەى ئەندام پەرلەمانیان وەرگرتبێت، پێویستە بیگەڕێننەوە، چونکە ناوبراو ماوەى زیاتر لە یەک ساڵ داوام ناکات. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین