بارزان ئهكرهم مهنتك: پێنج ههزار رێكخراوى ناحكومى له كوردستان ههن زۆربەیان ناچالاكن
چنار خۆشناو -تایبهت به نوچهنێت
نوچەنێت: ئەگەر بمانەوێت بە پرسیارێکی سادە دەست پێ بکەین، ئایا ئێستا بارودۆخی رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان، چۆنە و چۆن پێناسەی دەکەی مەبەستمان ئەوەیە ئێستا چەند رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان هەیە، کارەکانیان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بارزان ئەکرەم مەنتک: دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به راسپاردنی سەرۆک و ستافی نوێی فەرمانگە، لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان، هەروەها کارنامەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشەنگی کارەکەی چاکسازیکردنە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆیە لەو سۆنگەیەشەوە، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، یەکەم دەستپێکی کارکردنی لەسەر بنەمای چاکسازیکردن بوو، ئەویش چاکسازیکردن لە فەرمانگەکە، بە داخەوە فەرمانگەکە کێشە و گرفتی زۆری هەبوو، کۆمەڵێک بنەما و رەگەز دامەزراوەیی تێدا نەبوو، بەڵام هاوکاری و هەماهەنگی بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، توانرا فەرمانگەکە چاکسازی تێیدا بکرێت و هەروەها بە دامەزراوەیی بکرێت تا ئاستەکی دیاریکراو و پێویست. بۆ ئەم مەبەستەش ئەگەر بێین سەیری کاری رێکخراوەکان بکەین لەبەر ئەوەى ئێمە باسمان لە فەرمانگە کرد، چونکە فەرمانگە بەپێی یاسای ژمارە ( یەکی ) ساڵی ( 2011 ) بەپێی پەیڕەوی ژمارە ( چواری ) ساڵی ( 2012 ) تاکە لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ دامەزراندن و سەرپەرشتیکردنی رێکخراوەکان لە رووی دارایی و کارگێری و هونەرییەوە.
ههوڵ دهدهین بهخشهر بۆ رێكخراوهكان بدۆزینهوه
بۆیە ئەگەر ئەم فەرمانگەیە بە دامەزراوەیی نەکرێت و هەروەها تۆکمە نەکرێت لە رووی بەڕێوەبردنەوە، رەنگە نەتوانرێت وەکو پێویست خزمهتى رێکخراوەکان بکەین، بۆیە لەم سۆنگەیەوە دەسپێکى کارکردنی ئێمە لەم فەرمانگەوە بۆ ئێستا، کە فەرمانگەکه تا ئاستێکی دیاریکراو بە دامەزراوەیی کراوە، دەتوانین بەڕێزتان رابگەیەنین، رەوش و کاروباری رێکخراوەکان بەر لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەکار بوونی ستافی نوێی فەرمانگە و دوای دەستبەکاربوونی ئێمە، گۆڕانکارییەکی جوانی بەسەردا هات.
نوچهنێت : دهتوانین به نموونهى باسى گۆڕانكارییهكان بكهیت؟
بارزان ئەکرەم مەنتک: بۆ نموونە بەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی نوێ ستافی نوێ فەرمانگە ناحکومییەکان داتابهیسەکی نەبوو، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ وەڵامی بەڕیزتان بدەمەوە، بۆ ئەوەی بزانیین رەوشی رێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان چۆنە. زۆر بەداخەوە خۆشت دەزانی ئەگەر داتایەکی رێکخراوەکانت نەبێت. ناتوانین بە وردی بە شێوەیەکی دەقیق وەڵام بدەیتەوە. بۆیە یەکێک لەو کارانەی فەرمانگە کردوویەتی، دروستکردنی داتابەیس بووە، لە تەواوبوون دایە، بۆ ئەم مەبەستەش داوی تەواوبوونی، دەتوانین داتاکان بە تەواوی بدەین، بەڵام ئێستاکە دەتوانین پێتان بڵێین، رێکخراوەکان بەشێک لە کێشەکان چارەسەر کراوە بە تایبەتی کێشەی باج.
نوچهنێت:كێشهى باجى رێكخراوهكان چۆنه؟
بارزان ئەکرەم مەنتک : کێشەی باج یەکێک بووە لە کێشەی رێکخراوەکان، دەبووایە دۆسیە بکەنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج بەپێی یاسای ساڵی ( 2011 ) رێکخراوەکان لە باج بەخشراون، بەڵام ئەوانەی کارمەندی رێكخراوەکانن، مووچەکانیان یاخود ئەو بڕە پارەییەی کە وەریدەگرن زیاترە لە ( ملیۆنێک ) دینار ئەوە ئەوانە باج دهیانگرێتهوه، نەک ئەوانەی رێکخراوەکان.
بۆیە ئەم بابەتەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج، بە پاڵپشتی و پشتگیری سەرۆکایەتی دیوان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا، ئەمە یەکێک بوو لەبەربەستەکان، ژمارەی رێکخراوەکانی کوردستان لە سەرووی ( 5000 ) هەزار رێکخراون. بەڵام ئەمە ناگەیەنێ هەر ( 5000 ) پێنج هەزار رێکخراو ئەکتیڤ و چالاک بن، دەتوانین بڵێین ژمارەیەکی کەم دەتوانین بڵێین 25% تا 30% ئەم رێكخراوانە چالاک و ئەکتیڤن. هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە داتابەیسێکی پێشکەوتوومان نەبووە لە فەرمانگە، تا پێتان رابگەیەنم کە ئەوەندە ئەکتیڤ بوون ئەوەندە ئەکتیڤ نین، بەڵام بەپێی ئەم داتابەیسە پێشکەوتووەی دروست دەکرێت، ژمارەی رێژەیی، لە سەد دەتوانم بڵێم (25 - 30٪ ) رێکخراوەکان لەو ژمارەی کە ئاماژەم پێکرد چالاک و ئەکتیڤن.
بەو شێوەیەی فەرمانگە رێکخراوە ناحکومییەکان ئامانجیەتی، کە فەرمانگە بەدامەزراوەی بکات، دواتر نزیک بێتەوە لە رێکخراوەکان، بۆ ئەوەی گوێ لە گیروگرفتەکانی رابگرێت، پەیوەندی دروست بکات لەنێوان رێکخراوەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەمیانە هەڵی بگرێت، ئامانجێکی تری سەرەکی فەرمانگە کە ئێستا کاری لەسەر دەکات، دۆزینەوەی بەخشەرە بۆ رێکخراوەکان، هەروەکو دەزانین، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە تووشی ئەو بارگرانییە داراییە، یاخود ئەو هەموو کۆسپ و تەگەرانەی کە رووبەڕووی بوەوە هەر لە سەرهەڵدانی تیرۆرستی داعش، هاتنی بە لێشاوی ئاوارە و دواتریش دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا هەموو ئەمانە بەسەر یەکەوە، بڕینی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی، هەموو ئەمانە بەسەر یەکەوە. کۆسپی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی دروست کرد، بۆیە جارێکیتر ناتوانێ، پاڵپشتی پڕۆژەی رێکخراوەکان بکات، بۆیە لەدوای ( 2014 و 2015 ) بەدواوە فەرمانگەی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە رێکخراوەکان بکات، بۆیە ئەوە ناگەیەنێت، دەستە وەستان دابنیشێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە بگاتە بەخشەرەکان، بۆئەوەی بەخشەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کە لە رێگای بەخشەرەکانەوە پاڵپشتی پڕۆژەی رێکخراوەکان بکات، بۆیە دەتوانم پێت بڵێم کاری رێكخراوەکان لە هەرێمی کوردستان ئێستا لە ئاستێکی باشدایە، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان تموحی زیاتری هەیە، بۆئەوەی زیاتر رێکخستنی رێکخراوەیی بکات، ئەمەش لە بەرژەوەندی گشتیدا.
فهرمانگهكهمان ههندێك بنهماى دامهزراوهیى نهبوو
نوچەنێت: ماوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر بواری رێکخراوە ناحکومییەکان دەرفەتێک بوو خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکرد، هۆکارەکەشی ئەوە بوو حکومەت پاڵپشتی دارایی گەورەی بۆ رێكخراوەکان هەبوو، ئایا ئێستا دامەزراندنی رێکخراو چۆنە ئیشوکارەکان رێکوپێک کراون؟
بارزان ئەکرەم مەنتک: وەکو باسمان کرد، فەرمانگە رێکخراوە ناحکومییەکان بنهما و پایەی دامەزراوەیى تێدا نەبووە ( 5000 و 300) رێکخراو هەبووە، کە ئێمە دەست بەکار بووینە کەمتر لە ( 1000 ) لەو ژمارەییە بڕگە یاساییەکانیان تەواو کردووە، کەواتە ئەمە وادەگەیەنێتن، بارودۆخی کاری رێكخراوەیی لە هەرێمی کوردستان باش نەبووە. ناشکرێت تۆ بێیت کە لە سەر حسابی یاسا کارئاسانی بکەیت، کارئاسانی بۆ ئێمە بە تایبەتی کارنامەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە رۆتین نەمێنێت، چاکسازی بکرێت بەڵام لەسەر چ بنەمایەک، لەسەر بنەمای یاسا، بۆیە ئێمەش لەو پێناوەدا بۆ مەبەستی رێکخستنەوەی بابەتی تۆمارکردنەوەی رێکخراوەکان، بابەتی نوێکردنەوەی بڕیاری رێکخراوەکان، رێکخراوەتەوە، بابەتی وەرگرتنی راپۆرتی دارایی، رێکخراوەکان رێکخراوەتەوە، کە کەمتر لە ( 1000 ) رێکخراو لە ساڵانی رابردوو راپۆرتی کارو چالاکی داراییان پێشکەش کردووە.
رەنگە پرسیاری ئەوە بکرێت، باشە رێکخراوەکان خۆ هیچ داهاتێکیان نەبوو بۆچی دەبێت راپۆڕتی دارایی پێشکەش بکەن، نا بابەتی راپۆرتی دارایی پەیوەست نییە بەو رێکخراوە کە پارەی هەیە یاخود نا، ئەوە پەیوەستە بەچالاکی رێکخراوەیی، چونکە ماهیەت ومەنهەجی کاری رێکخراوەیی خۆبەخشییە، مەرج نییە رێکخراو داهاتی هەبێت، تا کار بکات، بۆیە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لە چوارچێوەی یاسا و کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تەنزیمکردنەوەی کاری فەرمانگە، تەنزیمی کاری رێکخراوەکانیشی کردۆتەوە لە چوارچێوەی یاسادا.
نوچەنێت: دەگوترێت هەندێک پارەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لە بانک بووە، کە بڕەکەی (دوو ملیاردینار) بووە ئەم پارەیە حکومەت ئێستا رێگەنادات فەرمانگەکەتان هەڵسوکەوتی پێ بکات ئەمە چەند راستە؟
بارزان ئەکرەم مەنتک: ئێمە وەکو فەرمانگە ناحکومییەکان ئاگاداری بابەتێکی لەم شێوەیە نین، لەبەر ئەوەی فەرمانگە ناحکومییەکان، یەکەی حیسابی سەربەخۆی نییە، یەکەی حیسابی سەربەخۆی فەرمانگە ناحکومییەکان، سەر بە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە، کەواتە ئێمە نازانین، حسابمان چییە و چی نیە. بۆ زانیاری جەنابت ئەو بابەتەی ئاماژەت پێدا، ئێمە هیچ زانیارێیکمان نییە لایەنێک بێت بە ئێمە بڵێت ئەوە حیسابتانە، وەکو باسمکرد ئێمە یەکەی حسابی سەربەخۆمان نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment