په‌رله‌مان متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى سوودانى دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنێكى تایبه‌تدا متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا كه‌ له‌ 21 وه‌زیر پێكهاتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا، كه‌ له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق راسپێردرا بوو، بۆ پێكهێنانى ئه‌م حكومه‌ته‌.

ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ 21 وه‌زیر پێكهاتووه‌، دواى ساڵێك و 17 رۆژ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق، متمانه‌ى وه‌رگرتووه‌: 

ناوى وه‌زیره‌كان: 
محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیرى پلاندانان
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌
حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وت
ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى
سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگرى
عه‌بدولئه‌میرى شه‌مه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ
سالح مه‌هدى وه‌زیرى ته‌ندروستى
خالد به‌تال وه‌زیرى پیشه‌سازى
ئه‌سیر داود وه‌زیرى بازرگانى
خالید شوانى وه‌زیرى داد
زیاد عه‌لى وه‌زیرى كاره‌با
عه‌باس جه‌بر وه‌زیرى كشتوكاڵ
نه‌عیم عه‌بودى وه‌زیرى خوێندنى باڵا
ئیبراهیم یاسین وه‌زیرى په‌روه‌رده‌
ره‌زاق محێبس وه‌زیرى گواشتنه‌وه‌ 
هه‌یام عه‌بود وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان "اتصالات"
عون زیاب وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان
ئیڤان فایق وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وه‌زیرى كار
ئه‌حمه‌د حوسێن وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین