توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێ له‌ نزیك عه‌ین عیسا داده‌نێت تورکیە

نوچه‌نێت

سوپاى توركیا له‌سه‌ر هه‌وڵى گه‌مارۆدانى رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌ دوایین هه‌وڵیدا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ سیسته‌مێكى به‌رگرى ئاسمانییه‌وه‌ له‌نزیك عه‌ین عیسا داناوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و میدیاكانى توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوێنێ سێشه‌م 16ى ئادار، توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێى له‌ نزیك عه‌ین عیسا داناوه‌.

له‌ هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى "ئه‌حوال" باس له‌وه‌ كراوه‌ سیسته‌مێكى به‌رگرى ئاسمانى له‌ناو بنكه‌كه‌ دانراوه‌.

ئەو بنكە نوێیە، پێنجه‌م بنكەى سەربازی توركیایه‌ لە دەوروبەرى شارى "عەین عیسا" كه‌ ئه‌م شاره‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستان پێگه‌یه‌كى ستراتیژى هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى لۆكاڵى له‌ عه‌ین عیسا باسى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، جوڵانەى توركیا لە دەوروبەرى ئەو شارە بە شێوەیەكى بەرچاو زیادى كردووە. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ لێدوانه‌كه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى"ئه‌حوال"ى توركى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ پێیوایه‌ توركیا دەیەوێت دەورى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان بدات.

هه‌روه‌ها به‌ دانانى ئه‌و بنكه‌یه‌وه‌ سوپاى توركیا ده‌یه‌وێ پێگه‌ى سه‌ربازى و لۆجیستى خۆى به‌هێز بكات.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونى جموجۆڵى هێزه‌كانى رووسیا و سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د له‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ پێشتر به‌مشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین