مەسرور بارزانى پێشوازى لە بنەماڵەى عەقید هاوکار جاف دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بنەماڵەى عەقید هاوکار عەبدوڵڵا دەکات و دەشڵێت، "تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانکاری بوو."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوێکردەوە، "پێشوازیمان لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد."

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرەخۆشى خۆى لە بنەماڵەى عەقید هاوکار جاف دەکات و دەشڵێت، "ئاماژەمان بەوە دا کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانکاری بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."

لە بەرامبەردا، بنەماڵەی شەهید هاوار جاف، "سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین