بۆمبێک بە ئاکام عومەر فەرماندەى کۆماندۆى یەکێتى تەقییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلى ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتى و چەند کارمەندێکى ئەو هێزە بریندار بوون، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە بریندارەکان گیانى لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرینى یەکەم/2022) تیمێکى کۆماندۆى یەکێتى دواى گەڕانەوەیان لە ئۆپراسیۆنێکدا، لە سنوورى کەلار بۆمبێکیان پێداتەقیوەتە، بە هۆیەوە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتى و چەند ئەندامێکى ئەو هێزە برینداربوونە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاکام عومەر، فەرماندەى ئەو هێزە لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، هەروەها بەهۆى سەختى برینەکەى یەکێک لە ئەندامانى تیمەکەى گیانى لەدەستداوە. 

هەروەها تەندروستى بەشێک لە تیمەکەى کۆماندۆى یەکێتى جێگیرە و تاوەکو ئێستاش ئەو فەرماندەییە هیچ ڕاگەیێندراوێکى سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردۆتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین