مەسرور بارزانى: تا (2025) حکومەتى هەرێم دەکەینە ئەلیکترۆنى
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ستراتیژى وەرچەرخانی دیجیتاڵی ڕاگەیاند و تێیدا وتارێکى وتارێکى پێشکەشکرد.
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئامانجامان ئەوەیە کە لە دوو تا سێ ساڵی داهاتوودا، واتا تا کۆتایی ساڵی 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ببێتە یەکێک لە سەر لیستی حکومەتەکانی ناوچەکە لە بواری بەدیجیتاڵکردن و حکومەتی ئەلیکترۆنی."
مەسرور بارزانى، سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان و کردنەوەی سەنتەری ناوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکى گرنگ وەسف دەکات و دەشڵێت، "هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان".
لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەکرد، "لە داهاتوویەکی نزیکدا، وەک بەشێک لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سیستەمێکی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان رادەگەیەنین، کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسانتر و خێراتر و هەرزانتریش، خاوەنکار و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان، دەتوانن کۆمپانیاکانیان تۆمار بکەن، ئەمەش کاریگەری باشی لە بواری گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەبێت."
هەروەک لە وتارەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد، “لە مانگی داهاتوودا ئەویش سیستەمی (ڤیزای ئەلیکترۆنی) E-visa دەکەوێتەکار، کارئاسانییەکی باش دەکات بۆ گەشتییاران و هاتنی خەڵکی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان."
دووپاتیشیکردەوە، "لەوانەیە زۆر خەڵک ئێستا بۆیان بەدیار نەکەوێت گرنگی ئەم پڕۆژەیە چییە، بەڵام دڵنیام دوای ماوەیەکی کەم، هەست بەوە دەکەن کە ئەم پڕۆژەیە چەند گرنگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هاووڵاتییانی کوردستان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment