مەسرور بارزانى: پشتیوانى لەحکومەتێک دەکەین کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکات کە بە بێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستووریش، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات. هەروەها جەختمان لە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان کردەوە."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، تەوەرێکى کۆبوونەکە، پرسى "چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، بە تایبەتی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی، کە بڕیارە لەم ڕۆژانەدا، بەربوومی ناوخۆیی بنێردرێتە بازاڕەکانی دەرەوە."
مەسرور بارزانى ئاماژەى، "بە پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی کرد، لە پێناو برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی."
هەروەها دووپاتیشى کردەوە، "کە ئامانجی سەرەکیمان، بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش پەیوەستە بە گرنگیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، جەختیشمان لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment