فراکسیۆنى پارتى: بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دەنگ بە لەتیف رەشید دەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق دواى کۆبوونەوەى بە سەرپەرشتى فوئاد حوسێن، سەرۆکى شاندى پارتى لە بەغدا، لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق خۆى یەکلایکردەوە و ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دەڵێت، دەنگ بە لەتیف رەشید دەدەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/تشرینى یەکەم/2022) شوان محەممەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ سەرۆکى شاندی پارتی بڕیاردراوە دەنگ بە لەتیف رەشید، بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بدەن.

شوان محەممەد زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، لەگەڵ دەوڵەتى یاسا ڕێککەوتووین بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دەنگ بە لەتیف رەشید بدەین.

ئەمڕۆ مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بەفەرمى  ڕاگەیاند، "له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیارماندا به‌كشاندنەوه‌ی هه‌ڤاڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار"

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین