دەزگای دژەتیرۆر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/تشرینی یەكەم/2022) دەزگای دژە تیرۆر راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا رەتی دەكاتەوە ئەفسەرانی ئەو دەزگایە دەستیان لە تیرۆكردنی عەقید هاوكار جاف هەبیت، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە “دژەتیرۆر ڕۆڵی بینیوە لە پاراستنی سەقامگیری و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش کە نەک تەنیا لە هەرێم جێگای شانازییە، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە متمانەپێکراو و رێزلێگیراون."
دەزگاى دژەتیرۆر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، “دەزگای دژەتیرۆر ھێزێکی نیشتمانی، رێکخراو، فەرمی، حکومی، تایبەت و مەشقپێکراوی سەربازییە و رۆڵێکی مێژویی بینیوە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا لە سەرتاسەری عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەت.”
هاوکات داوا پێکهێنانى لیژنەیەک دەکات کە نوێنەرانى “هێزەکانی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان و یەکێتی ئەوروپا) لەژێر چاودێری پەرلەمانی کوردستان پێکبهێنرێت و خاوەندارێتی دۆسییەکە بکەن” بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسە.
ئەم ڕاگەیێندراوەى دژەتیرۆر لەکاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، بە ڤیدیۆ دەقى دانپێدانانى چەند ئەفسەرێکى دژە تیرۆرى بڵاوکردەوە، کە دەستیان لە تیرۆرکردنى عەقید هاوكار جاف هەبووە لە هەولێر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment