وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى زانکۆلایەن بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیانى (12)ـى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیێنێت، و وتەبێژى ئەو وەزارەتەش دەڵێت، گەڕانەوەی ناوی قوتابییان تایبەتە بە قوتابی کە خۆی لەو (50) بژاردەیەی پڕی کردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/تشرینى یەکەم/2022) د. خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کارابوونى زانکۆلایەنى لە ماڵپەڕى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاگەیاند.

ئەو قوتابیانەى فۆڕمى زانکۆلاینینا پڕکردۆتەوە و کە دەرچووى (12)ـى ئامادەیین، دەتوانن لە ڕێگەى ئەم لینکەوە (www.regayzanko.com) دەتوانن دواى کاربوونى ماڵپەڕەکە، ناوى خۆیان لەو شوێنە بدۆزنەوە کە تێیدا وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەدەکات، هەر قوتابیەک بیەوێت بەشەکەى خۆى بگۆڕێت، پێویستە ساڵى یەکەم دەوام بکات، ئینجا ساڵى دووەم دەتوانێ داواى گواستنەوە بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین