ئەنجوومەنى وەزیران پرۆژه‌یاسای وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا، ناردنى نەوتى سپى لە بەغداوە و گەڕاندنەوەى هەندێ منحەى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/تشرینى یەکەم/2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا ئەنجوومەنى وەزیران، "له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان) و بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی."

هاوكات لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە، "تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی."

بڕگه‌ی چواره‌مى کۆبوونەکە، "بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (٥) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین