سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا دۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا لە عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە برەودان په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا لە ڕووى ئابوورییەوە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرینى یەکەم/2022) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ عه‌لى ڕه‌زا گوینه‌ى، باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى تورکیا، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریكاریى هاوبه‌شدا، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى‌ پرۆسه‌ى سیاسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق، تاوتوێ كران."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاشتى له‌ عێراق كه‌ كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنیه‌تیى تێپه‌ڕاندنیان به‌ هاریكاریى نێوان پێكهاته‌ و لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیى سه‌رچاوه مرۆیى و سروشتییه‌كانى عێراق."

لە بەشێکى ترى ڕاگەییندراوەکەدا هاتووە، "گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین