ئه‌ردۆغان: له‌وانه‌یه‌ دیدارى سه‌رۆكى سووریا بكه‌م تورکیە

نوچه‌نێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به‌ دوورى نه‌زانى دیدارى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا بكات و گوتیشى، "ئێستا گفتوگۆكانى نێوانمان له‌سه‌ر ئاستێكى نزم به‌ڕێوه‌ده‌چن".

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌میانه‌ى به‌شداربوونى لووتكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى سیاسى ئه‌وروپى "EPC" باسى له‌ دیدارى خۆى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا كردووه‌ و وه‌ك بژارده‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراوى زانیوه‌.

ئه‌ردۆغان گوتویه‌تى، "من له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ نیم له‌ به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى له‌ شێوه‌ى (ناكرێت) به‌كاربهێنم، بۆیه‌ كه‌ كاته‌كه‌ گونجاو بوو، ده‌كرێت بژارده‌ دیدارى سه‌رۆك توركیا قبووڵ بكه‌ین".

سه‌رۆكى توركیا باس له‌وه‌یش ده‌كات ئێستا گفتوگۆى توركیا و سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام له‌ ئاستێكى نزم. 

زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ سووریا له‌ شه‌ڕێكى ناوخۆیى گه‌وره‌دایه‌، توركیا یه‌كێك بووه‌ له‌ یاریكه‌رانه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌ و له‌ دژى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د هانى گرووپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانى داوه‌، كه‌ خۆیان به‌ "ئۆپۆزسیۆنى سووریا" ده‌ناسێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین