توركيا: گوێ بە رەخنەكانى يەكێتى ئەوروپا و يۆنان نادەين تورکیە
تانجۆ بیلگیج، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركياغ راگەياند، "سەبارەت بە واژۆكردنى لێكتێگەيشتنمان لەگەڵ يۆنان لەبوارى هەيدرۆكاربۆنى، گوێ بە لێدوانەكانى يۆنان و يەكێتى ئەوروپا نادەين."

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/ تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزارەتى دەرەوەى توركيا سەبارەت بە رێككەوتنى نێوان توركيا و ليبيا رايگەياند، "رەخنەگرتن لە رێككەوتنى نێوان دوو وڵاتى خاوەن سەروەرى، دژ بە ياساى نێودەوڵەتى و پرەنسيپە بنەڕەتييەكانى نەتەوە يەكگرتووەكانە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "هەوڵەكانى يۆنان بۆ زەوتكردنى مافى رەواى توركيا و يۆنانە، بەڵام ئەو هەوڵانە هيچ ئەنجامێكيان نابێت."

وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى يۆنان جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "پاڵپشتى ئەوروپا بۆ داواكارييەكانى يۆنان و خۆپاراستنيان لە گفتوگۆى راستگۆيانە و بەربەست دروستكردن لەبەردەم پەنابردنە بەردادگاى نێودەوڵەتى، لەگەڵ ياسا تايبەتەكان و ياساى نێودەوڵەتى ناكۆكە."

بیلگیج داوا لە وڵاتانى ئەندام لە يەكێتى ئەوروپا دەكات سنوورى دەسەڵاتەكانيان نەبەزێنن و بەگوێرەى ياسا و پرەنسيپەكانى نەتەوە يەكگرتووەكان رێز لە سەروەرى و يەكسانى بگرن."

دوێنێ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا واژۆكردنى ياداشتى لێتێگەيشتنى لە نێوان ليبيا و توركيا لە بوارى سەرچاوەكانى نەوت و گازى سروشتى راگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین