مه‌سرور بارزانى: ئه‌وانه‌ى نایانه‌وێ یارمه‌تیمان بدەن با له‌مپه‌ڕ نه‌خه‌نه‌ سه‌ر رێگه‌مان کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاهه‌نگى ده‌رچووانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌شدار بوو، له‌ وتارێكدا باسى له‌ هێرشه‌كانى دوێنێ كرد و گوتى، "ئێمه‌ نامانه‌وێ كێشه‌ بۆ وڵاتانى دراوسێ دروست بكه‌ین، ئێمه‌ بڕیارى پێشكه‌وتنى وڵاتى خۆمان داوه‌، ئه‌وانه‌ى نایانه‌وێ نایانه‌وێ یارمه‌تیمان بدات با له‌مپه‌ڕ نه‌خه‌نه‌ سه‌ر رێگه‌ى پێشكه‌وتمان".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ئه‌یلوول/2022 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاهه‌نگى ده‌رچووانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر به‌شدار بوو و له‌ وتارێكدا باسى له‌ هێرشه‌كانى دوێنێى ئێران كرد و گوتى، "له‌ ماوه‌ى رابردوو به‌ بیانووى جیاجیا و به‌ بێ پاساو په‌لامارى وڵاته‌كه‌مان ده‌درێت، پێشێلى سه‌روه‌ریى خاكه‌كه‌مان ده‌كرێت، پێشێلى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كرێت، ئێمه‌ به‌خۆ به‌هێزكردن وه‌ڵامى ئه‌و جۆره‌  په‌لامارانه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌".

مه‌سرور بارزانى له‌ وتاره‌كه‌ى سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى دوێنێ كرد و هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداره‌كانیش خواست و له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى گوتى، "ئه‌و په‌لامارانه‌ى ده‌كرێنه‌ سه‌ر خاكه‌كه‌مان به‌ داخه‌وه‌ چاره‌سه‌رى هیچ كێشه‌ و گرفتێك ناكات، ئێمه‌ گه‌لێكین گه‌لێكى ئاشتیخوازین نامانه‌وێ كێشه‌ بۆ هیچ وڵاتێكى دراوسێ دروست بكه‌ین، په‌یامى ئێمه‌ په‌یامى ئاشتى و ئازادییه‌، په‌یامى پێكه‌وه‌ ژیانه‌".

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى، "ئێمه‌ بڕیارى ژیان و پێشكه‌وتنمان داوه‌، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ یارمه‌تیمان بكات، ئه‌وا سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ناشتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن، له‌مپه‌ڕ نه‌خه‌نه‌ سه‌ر رێگه‌ى پێشكه‌وتمان، چونكه‌ ئێمه‌ بڕیارى ژیانمان داوه‌"

دوێنێ سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ ماوه‌ى چه‌ندان كاتژمێر بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستانى كرد و ئه‌و هێرشه‌ى ئێران له‌ناوخۆ و له‌ سه‌ر ئاستى جیهانیش سه‌ركۆنه‌ كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین