وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق یاداشتى ناڕه‌زایى به‌ ئێران دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ بانگهێشتى محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق كرد و له‌سه‌ر هێرشه‌كانى دوێنێ یاداشتێكى ناڕه‌زایى پێدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ ئه‌یلوول/2022 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى ده‌كات ئیحسان عه‌وادى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى وڵاتانى دراوسێ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئێرانى كردووه‌ و یاداشتى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر هێرشه‌كانى دوێنێى پێداوه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێ، "یاداشته‌كه‌ به‌ زمانێكى ناڕه‌زایى توند نوسرابوو، تێیدا حكومه‌تى عێراق سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى كرد بوو، كه‌ خۆى له‌ ده‌ستدرێژى به‌رده‌وامى هێزه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریى عێراق ده‌نوێنێ". 

به‌یانى دوێنێ سوپاى پاسدارانى ئێران بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌ ئه‌نجامى ئه‌م هێرشانه‌یش 16 كه‌س شه‌هید بوون و 46 كه‌سیش بریندار بوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین