قوربانیانى بۆردومانەکەى سوپاى پاسداران لە بەرزبوونەوەدایە کوردستانی

نوچەنێت:

عوسمان فەیزە، پێشمەرگەى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، (20) کاتژمێر لە دواى بێسەروشوێن بوونى، ئەمڕۆ بەیانى تەرمەکەى لەژێر دیوارە رووخاوەکان لە کۆیە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/ئەیلوول/2022) کاوە بەهرامی، بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حدکا بە رووداوی راگەیاند، لە دوێنێیەوە، عوسمان فەیزە، پێشمەرگەى حدکا بێسەروشوێن بووە، بەیانى ئەمڕۆ لەژێر ماڵە خاپوورکراوەکەى، تەرمەکەى دۆزرایەوە و شەهید بووە.

سەبارەت بە چۆنیەتى گیان لەدەستدانى، ئەو بەرپرسەى سەربازییەى حدکا باس لەوەدەکات، مووشەکێک بەر ماڵى عوسمان فەیزە کەتووە، بەڵام لە کاتى هێرشەکە بنەماڵەکەى کەسیان لەوێ نەبوونە و تەنها خۆى بەرکەوتووە.

دوێنێ چوارشەممە (28-9-2022) سوپاى پاسدارانى ئێران لەڕێگەى مووشەکى دوورهاوێژ و درۆنەوە بارەگاکانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە کۆیە، پارتى ئازادیى کوردستان لە پرێ، کۆمەڵەى زەحمەتکێشان لە زڕگوێز بۆردوومان کرد، کە بەو هۆیەوە، (16) کەس گیانى لەدەستداوە و (46) تریش بریندارن، دۆخى تەندروستى بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین