لە دهۆک (420) شوقە بەسەر کەسوکارى شەهیدان دابەشدەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک شوقە لە پارێزگاى دهۆک بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئەیلوول/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (420) شوقە لە پارێزگاى دهۆک بەسەر کەسوکار و بنەماڵەى شەهیدان لەو پارێزگا دابەش دەکات.

لەلایەن ڕێکخراوى خێرخوازى بارزانى مەراسیمەکە ڕێکخراوە، پڕۆژەکە بەناوی یەکەی نیشتەجێبوونی رۆژستی)یە، لە سەنتەری شاری دهۆک دەکەوێتە سەر شەقامی گشتی ماڵتا، ئەم یەکەى نیشتەجێبوونە لە (25) باڵەخانە پێکدێت، کە دیزاین و شێوازێکی سەردەمیانە و تەواوی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە بنیادنراوە.

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ماوەى دوو ڕۆژە بە سەردانێک لە ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک، دوێنێ بەردى بناغەى چەند ڕۆژەیەکى لە زاخۆ دانا، هاوکات سەردانى پێشانگاى ترێ و هەنگوینى لە دهۆک کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین