ئەردۆغان: پێویستە رێگە نەدرێت قەیرانێكی نوێ لە جیهان سەرهەڵبدات تورکیە

نوچەنێت:

لەبارەی ئاڵیۆزییەكانی ئەو دایەی ئەمەریكا و چین، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "پێویستە رێگە نەدرێت قەیرانێكی نوێی جیهان لە دۆسیەی تایوان سەرهەڵبدات."

ئەمڕۆ شەممە (شەشی/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "جیهان هێشتا لەژێر كارییگەری قەیرانی ئۆكراینایە، بۆیە نابێت رێگە بە قەیرانێكی تر بدرێت."

ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "كۆڕۆنا و قەیرانی ئۆكراینا كاریگەریان لەسەر ئابووری و سەقامگیری جیهانی هەبووە، نابێت رێگە بدرێت لەدوای قەیرانی ئۆكراینا قەیرانێكی تر سەر هەڵبدات."

لەكۆتایی هەفتەی رابردوو نانسی پێڵۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا سەردانی تایوانی كرد، ئەو سەردانە كاردانەوەی چینی لێكەوتەوە، چونكە چین تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت رێگە نادات لەگەڵ ئەمەریكا پەیوەندی فەرمی هەبێت، ئەو سەردانەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكاش بە جاڕسكردنی خۆی دەزانێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین