كۆشكى سپى: با ئەردۆغان خۆى باسى هۆكارى سەردانەكەى بكات تورکیە

نوچەنێت:

جۆن كێربى، رێكخەرى پەيوەندييە ستراتيژييەكان لە ئەنجوومەنى ئاساييشى ئەمەريكا، سەبارەت بە سەردانى مانگى داهاتووى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ رووسيا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ئەو بابەتە بۆ سەرۆكى توركيا جێدەهێڵين، با ئەو باسى هۆكارى سەردانەكەى بكات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە جۆن كێربى لەسەر سەردانەكەى سەرۆكى توركيا بۆ رووسيا رايگەياند، "توركيا پەيوەندى دوو لايەنەى لەگەڵ رووسيا هەيە، لەگەڵ رووسيا كاريان لەسەر ناوەندى هەماهەنگى بۆ رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا كردووە، خۆيان دەتوانن باس لە هۆكارى سەردانەكە بكەن."

لە بەشێكى ترى قسەكانى كێربى ئاماژەى بەوە كردەوە، "من دەزانم ئىەوان كارى زۆريان هەيە ئێمە هەميشە پارێزگارى لە پەيوەندييەكانمان زۆر پرس لەگەڵ توركيا دەكەين، لەوانە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لە توركيا و ناتۆ و هەروەها رووداوەكانى ئۆكراينا."

سەبارەت بە پەيوەندييەكانيش كێربى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، لە داهاتوو پەرە بە پەيوەندييەكانمان دەدەين، بۆيەش بە بۆچوونى من باشترە هۆكارى باسكردنى ئەو سەردانە بۆ بەرێز ئەردۆغان لێگەڕێين."

بڕيارە لە پێنجى مانگى داهاتوو ئەردۆغان سەرۆكى توركيا سەردانى رووسيا بكات لە سۆچى لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا كۆبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین