توركیا بۆ لێدانى په‌كه‌كه‌ داواى هاوكارى له‌ ناتۆ ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوا له‌ هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى" ناتۆ" ده‌كات له‌ شه‌ڕه‌كانى دژى په‌كه‌كه‌ و رێكخراوه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن هاوكارى بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/ته‌مووز/2022 له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌ دژى رێكخراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ به‌شێكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ كه‌ له‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، توركیا داوا له‌ ناتۆ ده‌كات له‌ شه‌ڕه‌كانى دژى په‌كه‌كه‌ و رێكخراوه‌كه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن هاوكارى بكات.

به‌ هۆى هێرشه‌كه‌ى زاخۆ كه‌ كرایه‌ سه‌ر گه‌شتیارانى عێراق، توركیا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت، چونكه‌ له‌و هێرشه‌دا 32 كه‌سى سڤیل بوونه‌ قوربانى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین