توركيا: هيچ هێرشێكمان بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤيل ئه‌نجام نه‌داوه‌ تورکیە

نوچەنێت:

مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "هه‌موو جۆره‌ تۆمه‌ت و  لێدوانێك ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌، بەرپرسانى عێراق له‌ ژێر کاريگه‌ریى پروپاگه‌نده‌ى په‌كه‌كه‌ پەنجەى تۆمه‌ت بۆ توركيا درێژ دەكەن."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (21/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولوود چاوشئۆغلو له ‌په‌خشى راسته‌وخۆى كه‌ناڵى (TRT) ده‌رباره‌ى هێرشه‌كه‌ى دوێنى سه‌ر پارێزگاى دهۆك چه‌ند لێدوانێكى دا و گوتى "به‌پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى له‌ هێزه‌ چه‌كدارييه‌كانى توركيامان وه‌رگرتیيه‌ هيچ هێرشێكيان بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤيل ئه‌نجام نه‌داوه‌." 

هه‌روه‌ها چاوشئۆغلو ئاماژەى بەوەشكرد، "هه‌موو  جۆره‌ روونكردنه‌وه‌يه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له‌ژێر كاريگه‌ریى پروپاگه‌نده‌ى په‌كه‌كه‌ لێدوان ده‌ده‌ن، توركيا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، وه‌ك توركيا هه‌موو تۆمه‌تێك و لێدوانێكى رێگه‌پێدرا و رێگه‌ پێنه‌دراو به‌رامبه‌ر وڵاتەكەمان ڕەتده‌كه‌ينه‌وه‌." 

چاوشئۆغلو گوتيشى، "دوێنێ پاش بيستنى ئه‌م هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌ به‌ياننامه‌يه‌كمان بڵاوكرده‌وه‌، دووباره‌ سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ گيان له‌ده‌ستدانى ئه‌م (9) كەسە دەردەبڕین‌ و خوداى گەورە به‌زووترين كات شيفاى برينداره‌كان بدات، ئێمه‌ ئاماده‌ين ئه‌گه‌ر پێويست بكات برينداره‌كان لە تورکیا چاره‌سه‌ركردن بکەین." 

وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوەشكرد، "دوێنێ ناوزراندن و تۆمه‌تباركردنى توركيام له‌م رووداوه‌ له‌ به‌ياننامه‌كه‌ماندا ره‌تكرده‌وه‌، هه‌موو جیهان ده‌زانێت توركيا هيچ كات  هێرش بۆسه‌ر خەڵكى سڤيل ئه‌نجام نادات‌، ئێمه‌ به‌ پێى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌رامبه‌ر تيرۆر ده‌جه‌نگين و به‌رده‌وامين."

ده‌رباره‌ى گرتبوونه‌وه‌كانى دوێنێ شه‌وى ڕابردووى هاوڵاتیان لە پێش باڵیۆزخانەى تورکیا  لە بەغدا گوتى، "گرتبوونه‌وه‌ى هاووڵاتيانى عێراقى له‌پێش فه‌رمانگه‌ى فيزه‌ و باڵیۆزخانەى توركيا، له‌لايه‌ن چه‌ند گرووپێكەوە ئاڵاى توركيايان داگرت و سووتانديان، بەڵام دواتر بڵاوه‌يان پێكرا." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین